كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان خۆتۆماركردن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی مه‌ده‌نی
رێككه‌وتی 25 و 26ی ئوكتۆبه‌ری 2019 له شاری هه‌ولێر كاره‌كانی سێیه‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.له‌ژێر دروشمی" كوردستانێكی دیكه له توانادایه،كوردستانی ئازادی ومافی مرۆڤ ،پێكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی"
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كه ماوه‌ی 2 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت،هه‌ر كه‌س ولایه‌ن و رێكخراووسه‌ندیكا ویه‌كێتی و سه‌نته‌رو بزاوته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و دروشمه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه ده‌توانن چالاكی خۆیان رێكبخه‌ن.
چالاكییه‌كان خۆدیی ده‌بێت له‌رووی ناوه‌ڕۆك و خه‌رجی و بانگهێشتی میوان بۆ چالاكییه‌كان،به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر لایه‌ك ده‌توانێت چالاكییه‌كانی خۆی بۆ خۆی رێكبخات له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا.
چالاكییه‌كان فره‌لایه‌نن،ده‌توانیت چالاكی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و پانێڵ و سمینار ومێزگرد ئه‌نجام بده‌یت.ده‌توانیت چالاكی هونه‌ریی له نمایش تابلۆ وكردنه‌وه‌ی پیشانگا و ئاهه‌نگی موسیقا و گۆرانی ،ده‌توانیت نمایشی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركی و تابلۆ كولتورییه‌كان. یان ده‌توانیت چالاكی وه‌رزشی له راكردن وماره‌سوون و ...تد.ئه‌نجام بده‌یت.
نمایشی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان ،به‌رهه‌می كشتوكاڵی،به‌رهه‌می كاری ده‌ستی و...تد. كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگای كتێب و...تد. ئه‌نجامدانی كۆری ئه‌ده‌بی و شیعرخوێندنه‌وه‌و...تد.
هه‌ر لایه‌ك ده‌توانێت خۆی تۆماربكات.تا به‌رواری 15ی ئۆكتۆبه‌ر2019. تا سه‌رپه‌رشتیارانی كۆڕبه‌نده‌كه بتوانن چالاكییه‌كان رێكبخه‌ن و شوێنیان بۆ دابین بكه‌ن.
په‌له بكه و خۆت تۆماربكه. سه‌رپه‌رشتیارانی كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ندێت پێوه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌ته‌وه