فۆرمی وەرگرتنی خوێندکاران بە شێوەی راستەوخۆ لە زانکۆی چەرموو
پێشکەشکاری بەڕێز پێش ئەوەی فۆڕمی زانیاری پێشکەش کردن بڕ بکەیتەوە ئەم ڕێنمایانە بخوێنەرەوە.
١- زانکۆی چەرموو لە (٩) نۆبەش پێکهاتووە بریتین لە بەشەکانی (ئینگیلیزی ، کوردی ، فیزیا، پەروەردەی تایبەت ، کۆمپیوتەر ، زانستەکان ، کارگێڕی گاز و نەوت و ووزە، ژمێریاری ، کارگێڕی گشتی ) هەموو بەشەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ خوێندکار وەردەگرن.
٢- بەشەکانی ( زانستەکان ، کۆمپیوتەر ، فیزیا، ژمێریاری ) تەنها دەرچووی بەشی زانستی وەردەگرن.
٣- نمرەی وانەی پەیوەندیدار بە بەشەکانەوە.
بەشی زمانی ئینگلیزی دەبێت نمرەی وانەی ئینگلیزی لە (٦٤) کەمتر نەبێت.
بەشی زمانی کوردی دەبێت نمرەی وانەی زمانی کوردی لە (٦٠) کەمتر نەبێت.
بەشی گاز و نەوت دەبێت نمرەی وانەی ئینگیلیزی لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
بەشی کۆمپیوتەر دەبێت نمرەی وانەی بیرکاری لە (٦٤) کەمتر نەبێت .

٤- ئەو خوێندکارانە دەتوانن فٶڕمی پێشکەش کردن پڕ بکەنەوە کە دەرچووی هەردوو ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ و ٢٠١٦-٢٠١٧.
٥- بۆ پێشکەش کردنی ڕاستەوخۆیی پێویستە خوێندکار نمرەکەی ٪٦٥ کەمتر نەبێت.

پێشکەشکاری بەڕێز تکایە دڵنیابە لەوەی کە سەرجەم ڕێنماییەکانت خوێندووەتەوە پێش ئەوەی فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە، لە کاتی ڕوودانی هەر هەڵەیەک لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە خۆت بەرپرس ئەبیت.

Email address *
Next
Never submit passwords through Google Forms.
This form was created inside of Charmo University. - Terms of Service - Additional Terms