مەرج و زانیارییەکانی تایبەت بەو بەڕێزەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە پڕ دەکاتەوە: (تکایە بۆ نوسینی وەڵامەکانت لەم فۆڕمەدا کوردی لاتینی بەکاربهێنە)
١- پێویستە تەمەنی لە نێوان (25) ساڵ بۆ (40) ساڵ بێت.
٢- دانیشتووی قەزاکانى سەیدصادق و شارەزوور بێت.
٣- لایەنی کەم هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس (ئهندازیاری كارهبا) بێت.
٤- ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەیی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە.
٥- یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لەکارەکە نەهێنێت .
٦- کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینە خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.
٧- ئەم کارە بۆ حکومەت ئەنجام دەدرێت بەشێوەی ڕۆژانەیە و کرێی هەر ڕۆژێک بەپێی ڕێنماییە بەرکارەکان لە ئێستادا (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینارە کە لای زۆرەکەی بڕی (٣٧٥،٠٠٠)دینار دەبێت لە مانگێکدا بە مەرجێک لە (١٥) ڕۆژ کەمتر کاری نەکردبێت لە مانگەکەدا ، هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت بەڕێوەبەرایەتی لای سەرەوە هیچ ئوتومبێل یان ئامرازێکی گواستنەوە دابین ناکات بۆیان.
٩- ئەو ئەندازیارانەى وەردەگیرێن کارکردنیان لە بەشى پلان و تەکنیکى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سەیدصادق دەبێت.
تێبینی /
ماوەی وەرگرتنی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە (5) حەوت ڕۆژ دەبێت لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنیەوە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی.