خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان: خولێکی تایبەتە بە زانستە شەرعییەکان کە تێیدا بەشداربووان لەقۆناغی یەکەمدا (٦) زانستی شەرعی دەخوێنن، کە پێک هاتوون لەمانەی خوارەوە:
١- العقیدة ٢- التفسیر ٣- الحدیث ٤- الفقه ٥-السیرة النبویة ٦- التربیة الإسلامیة
لەقۆناغی سێیەم و چوارەمدا زانستی زمانی عەرەبی زیاددەکرێت.
ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستای شارەزا لە بوارەکان دەوترێنەوە إن شاء الله. خولەکە ماوەی دووساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەش کراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەرقۆناغێک ماوەی 6 مانگ خوێندن دەخایەنێت. فێرخوازان لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ وانە دەخوێنن.
إن شاء الله لە بەرواری (٢٩ / ٦ / ٢٠٢٤) خولەکە دەستپێدەکات. بۆ ناو تۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمە بە وردی پڕ بکەرەوە. لەکاتی هەبوو هەر پرسیارێکدا ئەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی فێرگەوە: 07518827590 یان 07714343408
فێرگەی زانست