فۆرمی پێشكه‌ش كردنی داواكاری

 

بۆ دەستپێکردنى پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردنى داواکارى، سەرەتا پێویستە پەیڕەوى ئەم هەنگاوانەى لاى خوارەوە بکەیت:

  1. سەرەتا پێویستە ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەیتەوە.
  2. لە نێو لاپەڕەى سەرەکى وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵادا، کلیک لەسەر ناونیشانى بەرنامەى تواناسازى بکە.
  3. پاشان کلیک لەسەر لینکى (فۆرمى پێشکەش کردنى داواکارى) بکە
  4. لەیەکەمین لاپەڕەى فۆرمى پێشکەش کردنى داواکاریدا، پێویستە (Account) ێک دروست بکەیت، سەرەتا کلیک لەسەر ناونیشانى (Not Registered, Create an Account Here) بکە، دواتر فۆرمێکت بۆ دێت بە ناونیشانى(Agreement Legal) لێرەدا پێویستە دڵنیابیت لە ڕاستی و دروستی ئەو زانیاریانەی لەرێگای فۆرمی داواکاریەوە پێشکەشی دەکەیت،ئەگەر هاتوو زانیاریاکان راست نەبن ئەوا ڕووبەروی كێشەی یاسایی دەبیتەوە.
  5. پاش رازی بوون بە مەرج و رێنماییەکان دەچیت بۆ بەشێکی تر کە زانیاریە سەرەکیەکان داوا دەکات....

 

بەشی هەژمارکردنی خاڵەکان Total Grade Calculator

 

ئەگەر هاتوو داواکار هەموو مەرج و ڕێنماییەکانی بەرنامەی تواناسازی تێدابێت ئەوا لەم بەشەدا کۆی گشتی خاڵەکانی بۆ هەژمار دەکریت و دەتوانێت بەردەوام بیت لە پرۆسەی پیشکەشکردنی داواکاری.

ئەو پڕسیارانەی لەم بەشەدا ئاراستەی پێشکەشکار دەکریت و خاڵی لەسەر وەردەگریت بریتین لە :

  1. ئایا لە چارەکی یەکەمی ریزبەندی دەرچوانی خولی یەکەمدایت؟ ئەگەر واڵامەکەت بەڵێ بێت ئەوا ڕاستەوخۆ ٣٠ خاڵ وەردەگریت ئەگەر کۆنمرەی بەکالۆریۆسەکەت ٦٥% کەمتریش بێت.

ئەگەر تێکڕای کۆنمرەی بەکالۆریۆسەکەت  (٦٥%) یان زیاتر بیت ئەوا خاڵەکان بەپێی ئەم خشتەیە هەژمار دەکریت.

نمرە

خاڵ

نمرە

خاڵ

نمرە

خاڵ

نمرە

خاڵ

٦٥

٣٠

٧٥

٤٠

٨٥

٥٠

٩٥

٦٠

٦٦

٣١

٧٦

٤١

٨٦

٥١

٩٦

٦١

٦٧

٣٢

٧٧

٤٢

٨٧

٥٢

٩٧

٦٢

٦٨

٣٣

٧٨

٤٣

٨٨

٥٣

٩٨

٦٣

٦٩

٣٤

٧٩

٤٤

٨٩

٥٤

٩٩

٦٤

٧٠

٣٥

٨٠

٤٥

٩٠

٥٥

١٠٠

٦٥

٧١

٣٦

٨١

٤٦

٩١

٥٦

٧٢

٣٧

٨٢

٤٧

٩٢

٥٧

٧٣

٣٨

٨٣

٤٨

٩٣

٥٨

٧٤

٣٩

٨٤

٤٩

٩٤

٥٩


  1. بۆ چ بڕوانامەیەک داوا پێشکەش دەکەیت: ماستر یاخود دکتۆراە؟
  2. ڕۆژی لە دایک بوونت؟   (لەم بەشەدا خاڵەکان بە پێی تەمەن و بە پێی ماستر و دکتۆراە ڕێزبەند کراوە):

 

دکتۆرا

PhD

ماستر

MSc/MA

خاڵ

تەمەن

خاڵ

تەمەن

10

<30

10

<25

10

30

10

25

9

31

9

26

8

32

8

27

7

33

7

28

6

34

6

29

5

35

5

30

4

36

4

31

3

37

3

32

2

38

2

33

1

39

1

34

0

40

0

35

 

  1. خزمەتی فەرمی حکومی؟ (تکایە لەم بەشەدا خزمەتی فیعلی حکومی بنوسە، خزمەتی هەژمارکراو یان خزمەتی کەرتی تایبەت ناگریتەوە)

خزمەت

خاڵ

١

٢

٢

٤

٣

٦

٤

٨

٥ یان زیاتر

١٠

 

  1.  ئایا خوێندنی ئێستات پەیوەندی هەیە لەگەڵ بکالۆریوسەکەت؟ ئەگەر بەڵێ بوو ئەوا دەتوانی فۆڕمی online پڕ بکەیتەوە بەڵام ئەگەر هاتوو وەڵامەکەت نەخێڕ بوو ئەوا ناتوانی بەردەوام بیت لە پڕۆسەی پێشکەش کردن.

 تێبینی:بە پێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خاڵ نادرێتە ئەم بەشە.

  1. جۆری ئۆفەرەکەت؟ ئۆفەرت هەیە یان نییە؟   ئەگەر ئۆفەرت هەیە مەرجدارە یان  بێ مەرج (مەرجدار ٥ خاڵ   بێ مەرجدار ١٠ خاڵ)
  1. ئایا ئۆفەرەکەت لە یەکێک لەم ووڵاتانەیە (مالیزیا،تورکیا،ایران،اۆکرانیا،میسر).   ((  ئەگەر بەڵی بوو ئەوا ٥ خاڵ وەردەگریت))
  1. جۆری تاقیکردنەوەی توانستی زمان و نمرەکەی بە پێی ئەم خشتەیە دیاری کراوە:

 

خاڵ

PASS

WORD

IELTS

TOEFLITP

TOEFL COMPUTER

TOEFLIBT

TOEFL PAPER

PEARSON (Academic)

15

PP

6

575

213

80

550

50-54

12

6

5.5

550

190

70

525

43-49

9

5.5

5

525

173

60

500

36-42

5

5

4.5

500

152

50

475

29-35

4

4.5

4

475

133

40

450

10-28

3

4

3.5

450

113

30

425

1

3.5

3

425

93

20

400

ئەو کەسانەی کە تاقیکردنەوەی ESOL یان ئەنجام داوە خاڵەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە هەژمار دەکریت:

 

 

خاڵ

Scores to be given

ESOL

15

(15+12)/2=13.5

FCE

12

FCE

9

(9+5+4)/3=6

PET

5

PET

4

PET

3

(3+1)/2=2

KET

1

KET

  1. ئایا کەسوکاری پلەیەکی شەهیدیت (کور ،کچ ، ،باوک ،دایک) ؟   (ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو ئەوە ٥ خاڵ وەردەگریت).
  2. ئایا دانیشتوی هەرێمی کۆردستانی؟
    ئەگەر وەڵامت بەڵێ بوو
  1. ئایا دوو ساڵ پێش ئێستا لە کوردستان بوی؟
  1. کۆی گشتی خاڵەکانت لە بەرنامەی تواناسازی؟

 

پاش دڵنیابونت لە گشت ئەو زانیاریانەی ئەم بەشە کلیک بکە لەسەر next

 

بەشی Registration Initial Data Collection

 

  1. ژمارەی ناسنامەی باری شارستانی عیراقی.
  2. ناوی سیانی  بە زمانی عربی (وەک ناسنامەی باری شارستانی عیراقی)
  1. ناوی یەکەم (ناوی خۆت)
  2. ناوی دووەم (ناوی باوکت)
  3. ناوی سێیەم (ناوی باپیرت)
  4. نازناو (لقب)، ئەگەر ئەمە لە ناسنامەکات نییە ناوی دایک بنووسە.

  1. ئەو بڕوانامەیەی داوای بۆ پیشکەش دەکەیت.
  2. ساڵی لە دایک بوونت
  3. ئەو دەولەتی لێ ی  لە دایک بووی
  4. ڕەگەز: نیر یان مێ؟
  5. باری خێزانی : خێزاندار یان سەڵت
  6. ئایا رەکەزمامەی ترت هەیە؟
  7. ئایا پاسپۆرتی عیراقیت هەیە؟ ئەگەر نییە، شەهادەکەت بۆ زانیاری خوارەوە بەکار بێنە. ناوت بە ئینگلیزی هەر وەک چۆن لە پاسپۆرتەکەت یان شەهادەکەت نووسراوە.
  1. ناوی یەکەم (ناوی خۆت)
  2. ناوی دووەم (ناوی باوکت)
  3. ناوی سێیەم (ناوی باپیرت)
  4. نازناو (لقب)، ئەگەر ئەمە لە ناسنامەکات نییە ناوی دایک بنووسە.
  1. ژمارەی مۆبایل/تەلفۆن
  2. ناونیشانی ئیمێڵ، تکایە ئاگاداری ڕێنمایەکان بۆ دروست کردنی ئیمێڵی پەسەندکراو بۆ پرۆسەی داخوازینامەی تواناسوزی مرۆیی بیت. ڕینمایەکان لێرە بە دەست دەکەوێت.
    پۆستی ئەلیکترۆنی کارا (ئیمێڵ)، لە پرۆسەی پێشکەشکردن ئەوە تۆ پێویستیت بە پۆستی ئەلیکترۆنی ئەبێت، زۆر گرنگە ناونیشانی پۆستەکەت بەتەواوی بنووسیت لەبەر ئەوەی هەموو جۆرە پەیوەندیەک لەناوەندی قوتابیانەوە لەرێگای پۆستی ئەلیکترۆنیەوە ئەبێت. دروست کردنی پۆستی ئەلیکترۆنی ئەبێت بەم شێوەیە بێت:
  1. (ناوی یەکەمت.ناوی سێیەمت@دابینکەری ئیمێڵ) بۆ نموونە (جی مەیڵ، یاهوو، هۆتمەیڵ، هتد). ئێمە وەکو پێشنیارێک پێمان باشە جی مەیڵ بەکار بهێنی چونکە ئەوەی لەرووی پاراستنەوە زۆر بەناوبانگە. ئەگەر هاتو ئەو شێوازەی سەرەوە بۆ دروست کردنی ئیمەیڵەکت بەردەست نەبو، ئەوە تکایە لە دابینکەرێکی تر ئیمەیڵ بکەرەوە یاخود ئەم شێوازە بەکار بهێنە (ناوی یەکەمت.ناوی دووەمت@دابینکەری ئیمەیڵ). بە هیچ شێوە ژمارە لەگەڵ ناوەکانت بەکار مەبە. ئەگەر ناوەکەت گیراوە کۆمپانیای پشکەشی ڕاژەی ئیمێڵەکە بگۆڕە.
  2. تکایە ئاگاداری ئەوە بە جگەلە لەو دوو شێوازەی سەرەوە هیچ شێوازێکی تری ئیمەیڵ بۆ پێشکەش کردن پەسەند ناکرێت. هەروەها تکایە ناوی خۆت لەکاتی دروست کردنی ئیمەیڵ بەم شێوەیە بنووسە کە هاتووە لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانت بە ئینگلیزی یاخود بەکوردی لاتینی (بۆ نموونە وەکو ئەوەی وا لە پاسپۆرت نوسراوە). فۆرمەکە جاو لە ناوکانی تۆ بە ئینگلیزی دەکات و لەگەڵ ئی.دی ئیمێڵەکە پێوەری دەکات، و ئەگەر وەکۆ ناوەکانت نەبێت پەسەندی ناکات.
  1. دووبارە ناونیشانی ئیمێڵ

 

لە خوارەوە خانیەک هەیە داوات لێ دەکات کە ئەو ووشە و ژمارەی کە سەروی خۆیەتی وەک خۆی لە خاناکەی ژێری بنووسیتەوە.

پاش دڵنیا بوونت لە گشت زانیاریەکان کلیک لەسەرnext بکە.

 

دواترلاپەڕەیەکی تر دێت کە زانیارییەکانی لاپەڕەی پێشوی تێدایە لەگەڵ هەندێک زانیاری تر کە دەىێت بینووسیت یاخود هەڵبژێرێت

.

پاش دڵنیا بوونت لە زانیاریەکانت دەتوانی submitt بکەی.

تێبینەک بەرچاوت دەکەوێت کە داوات لێ دەکات account ەکەت بە ئیش بیخیت ئەمەش لە ڕێگەی ئەوەیە کە ئیمێڵەکەت بکەیتەوە،ئیمێڵێكت بۆ دێت داوات لێ دەکات کە click لەسەری بکەیت،پاش click کردنت ئیمێڵێکی ترت بۆ دێت کە username+password ی تێدایە دەتوانی بچیتە ناو online application.

چۆنیەتی پڕ کردنەوەی فۆرمی داواکاری (Online HCDP/R3 application)

 

پاش click کردنت لەسەر link ی خولی سیهەمی بەرنامەی تواناسازی سیستەمەکە داوات لیدەکات  username و password داخل بکەیت.

فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری لە ١٢ بەش پێک دێت بەم شێوەی خوارەوە:

 

  1. welcome page  کە تێدا هەر زانیار و تێبینیەکی نوێ هەبێت سەبارەت بە تواناسازی دەتوانی لەو بەشە ببینیت.
  2. Profile confirmation  لەم بەشەدا ئەم زانیاریانە دەردەکەوێت کە لە بەشیRegistration Initial Data Collection پڕکراوەتەوە نیشان دەدات و بەرامبەر بە هەر ڕستەیەک دوو هەڵبژاردن هەیە ئەگەر گشتی زانیاریەکانت راست بوو ئەوا بەڵێ هەڵدەبژێریت،ئەگەر هاتوو دڵنیا نەبووی یان بە هەڵە زانیارەکت پر کردۆتەوە ئەوا دەتوانی نەخێر هەڵبژێی و ڕاستەوخۆ ئیمێل دەروات بۆ بەشی بەڕیوەبەری ماڵپەر و دواتر بۆت چاک دەکرێت و پاش راست کردنەوەی زانیارەکەت دەتوانی بەردەوام بیت لە پڕ کردنەوەی online appliaction.

    تێبینی: ناتوانیت بجیتە سەر بەشێکی تر تا وەکو وەڵامی گشت پرسیارەکان نەدەیتەوە.
  3. Citizinship  لەم بەشەدا ئەم زانیاریانە دەردەکەوێت کە لە بەشی Registration Initial Data Collection پڕکراوەتەوە نیشان دەدات و زانیارەکان ناتوانیت بیگۆڕیت. لە یەک لە ڕستەکانی ئەم لاپەڕەیە پرسیاری ئەوە دەکریت ئایا رەگەزنامەی ترت هەیە ? Do you carry dual citizenship
  4. ئەگەر لە بەشی Registration stage  وەڵامەکەت بەڵێ بوو ئەوا لەم بەشەدا کۆمەڵێک پرسیارت لی دەکرێت بەم شێوەیە:

  1. ڕەگەزنامەی چ وڵاتێکی ترت هەیە؟
  2. ئایا جگە لە پاسپۆرتی عیراقی پاسپۆرتی دیکەت هەیە؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو
  3. ژمارەی پاسپۆرت.
  4. ڕۆژی بەسەرچوو.
  5. رۆژی دەرچوو.
  6. شوێنی دەرچوو.

لە یەک لە ڕستەکانی ئەم لاپەڕەیە بریتییە لە ?Do you Have Iraqi Passport ئەگەر لە بەشی Registration stage  وەڵامەکەت بەڵێ بوو ئەوا لەم بەشەدا کۆمەڵێک پرسیارت لی دەکرێت بەم شێوەیە:

  1. ژمارەی پاسپۆرت.
  2. ڕۆژی بەسەرچوو.
  3. رۆژی دەرچوو.
  4. شوێنی دەرچوو.

.

دوای پڕ کردنەوەی گشت زانیاریاکەن و دڵنیا بوون لێی دەتوانی next بکەی بۆ بەشێکی تر.

 

٤. Contact Details

 

ئەم بەشە سەبارەت بە زانیاری دەربارەی خۆت وەک ئیمێل و ژمارەی تلفۆن/مۆبایل ئەم زانیاریانە لە بەشی Registration stage  پڕ کراوەتەوە.

هەروەها لەم بەشە داوات لێ دەکات کە زانیاری بدەیت دەربارەی کەسێکی نزیکت بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست دا پەیوەندی پیوە بکرێت.

دوای پڕ کردنەوەی ئەم بەشە دەتوانی بچیتە بەشی دواتر.

 

٥-  Language Qualification

لەم بەشە توانستی زمان نیشان دەدات کە لە بەشی Registration Stage پڕ کردۆتەوە و ناتوانی بیگۆڕی و پرسیار لەوە دەکات کە رۆژ و شوێنی تاقیکردنەوەت  بنوسیت.

ئەگەر لە یەک تاقیکردنەوەی توانستی زمانت هەیە کە پێشتر ئەنجامت دابیت دەتوانی زانیاریەکانی بنووسیت (بەڵام خاڵەکانت بۆ هەژمار ناکرێت).

 

٦- Education History

ئەم بەشە سەبارەت بە کۆ کردنەوەی زانیاری دەربارەی بڕوانامەی بکالۆریوس یان ماستەرەکەت و سێ بەش لە خۆدەگرێت:

 

آ- تێکڕای نمرەی بکالۆریوس

ب- ئەگەر لە چارەکی یەکەمی ڕیزبەندی دەرچوانی خولی یەکەم بیت.

ج- ئەو خویندنەی کە داوای بۆ پێشکەش دەکەیت (ماستەر یاخود دکتۆراە)

د-خوێندنی ئێستات پەیوەندی هەیە لەگەڵ بکالۆریوسەکەت  (ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو)

آ- زانکۆ/فاکولتی(هەڵبژاردن،نموونە زانکۆی صەڵاحەدین)

ب- کۆلێژ(هەڵبژاردن،نموونە ئەندازیاری)

ج- بەشی(هەڵبژاردن،نموونە پرۆگرام سازی)

د- رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی زانکۆکەت.

‌‌و- رۆژی تەواو بوونت لە خوێندنی زانکۆ.

 

تێبینی:ئەگەر بڕوانامەی بکالۆرێسی  ترت هەیە دەتوانی بینووسیت بەڵام یەکەم دانە کە پڕت کردۆتەوە ئەویانت بۆ هەژمار دەکرێت.

تێبینی:ئەم بەشە بۆ ئەو داواکارانەیە کە دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی دکتۆرا بدەن.

آ-زانکۆ/فاکولتی(هەڵبژاردە)

ب-کۆڵێژ(هەڵبژاردە)

ج-بەش(هەڵبژاردە)

د-رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی ماسترەکەت

‌‌و-رۆژی تەواو بوونت لە خوێندنی ماستەرەکەت

تێبینی:ئەگەر بڕوانامەی ماستەری ترت هەیە دەتوانی بینووسیت بەڵام یەکەم دانە کە پڕت کردۆتەوە ئەویانت بۆ هەژمار دەکرێت.

دوای تەواو بوونت لە زانیاری ئەم بەشە دەتوانی بچیتە  سەر بەشێکی تر.

 

٧-Employment History

ئەم بەشە تایبەتە بە کۆ کرنەوەی زانیاری سەبارەت بە شوینی کارکردنت.

تێبینی:ئەگەر زانیاری زیاترت هەیە سەبارەت بە کار و شوێنی کارکردت لە شوێنی تر دەتوانیت بینووسیت بە کلیک کردن لەسەر Add more Employment.

 

٨- Target program  

ئەم بەشە تایبەتە بە کۆ کردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەو پرۆگرامەی خوێندن کە داوات بۆ پێشکەش کردووە.

ئەگەر هاتوو داواکار لە بەشی Registration Stage جۆری ئۆفەری زانکۆی تۆمار کردبێت.

١-جۆری ئۆفەرەکەت (conditional,non conditional)

ئەگەر ئوفەرت هەبێت (conditional,non conditional ) ئەوا ئەم زانیاریانەی خوارەوە پێویستە:

٢-ناوی بەرنامەی خوێندن

٣-زانکۆ

٤-کۆلێژ

٥-بەش

٦-رۆژی دەستپێکردنی خوێندن

٧-دەولەت

٨-شار

٩-پۆست کۆد

١٠-ژمارەی تەلەفۆن

١١-ناونیشانی ئیمێڵ

١٢-ماڵپەڕ

١٣-تکایە ڕوون کردنەوەیەک بنووسە بۆ ئوفەرەکەت conditional؟

 

تێبینی:ئەگەر ئۆفەری ترت هەیە دەتوانی کلیک بکەیت لەسەر click to add more offer و زانیاری زیاتر بدەی سەبارەت بە ئۆفەرەکەی ترت.

 

١٤-ئایا پێشتر لە هیچ بەرنامەیەکی تری ناردنەدەرەوە سوودمەند بوویت (Scholarship)؟(ئەگەر بەڵێ بوو)

آ- ناوی بەرنامەی ناردنەدەرەوەکە (Scholarship)

ب- ناوی ئەو دەزگایەی کە بەرنامەی ناردنەدەرەوەکەی ڕێکخستووە

ج- ئەو بەروارەی کە ناردنەدەرەوەکەت بۆ دەرچووە.

تێبینی:ئەگەر sholarship ی ترت هەیە دەتوانی کلیک لەسەر Click to add more awarded sholarship.

 

Points For language qualification

 

دوای تەواو بونت لەم بەشە دەتوانی کلیک next  بکەی  و بچیتە بەشێکی تر.

 

 

١٥- Personal Statement

 

پێویستە لەم بەشەدا ئەو زانیاریانە بنوسیت کە پاڵپشتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەت دەکات، وەک هۆیەکانی هەڵبژاردنی ئەو پرۆگرامەی داوات بۆ پێشکەش کردووە، پلانی ئەکادیمی، چۆن ئەو پسپۆرییە خزمەت بە وڵاتەکەت دەکات.... هتد.

 

١٦- Academic references

ئەم بەشە تایبەتە بە کۆ کردنەوەی زانیاری دەربارەی دوو کەسی  ئەکادمی کە پشتگیری لە داواکاریییەکەت دەکەن .

١-ناونیشانی پشتگیریکەری ئەکادیمی.

٢-ناوی تەواو.

٣-ناونیشانی کار.

٤-ناونیشانی تەواو.

٥-ژمارەی موبایل/تەلەفۆن

٦-ناونیشانی ئیمێل.

دوای پڕ کردنەوەی ئەم بەشە دەتوانی next بکەی بۆ بەشی تر.